جیهان بەکورتی: پیاوێك ده‌ستدرێژى ده‌كاته‌ سه‌ر خوشك و برایه‌كى منداڵ

هەواڵ / جیهان :: 09/12/2019‌ :: 6167‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

میره‌ر: پیاوێك ده‌ستدرێژى ده‌كاته‌ سه‌ر خوشك و برایه‌ك و دایكیان ناچار ده‌كات سه‌یربكات

 له‌شارۆچكه‌ى وه‌تفۆرد له‌ له‌نده‌ن پیاوێكى ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌ناوى مه‌ككانن ده‌ستدرێژى سێكسى كردووه‌ته‌ سه‌ر كوڕێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵان و كچێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵان، له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا و دایكیانى ناچاركردووە سه‌یرى ئه‌و رووداوه‌ ترسناكه‌ بكات.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له‌سه‌ر زارى قوربانییه‌كانه‌وه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ "مه‌ككانن، به‌ چه‌قۆ هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر قوربانییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ دایكیان كردووه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێك بكات منداڵه‌كانى ده‌كوژێت".
له‌ ئێستادا مه‌ككانن له‌ زیندانندایه‌ و تۆمه‌ته‌كه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین تۆمه‌تى ترى هاوشێوه‌ و رفاندنیشى خراوه‌ته‌ پاڵ له‌ رابووردوودا.

 

ئەلحوڕە- حەمدوک: سودان سەربازەکانی لە یەمەن لە 15 هەزارەوە بۆ 5 هەزار کەمدەکاتەوە


عەبدوڵلا حەمدوک سەرۆک وەزیرانی سودان ئاشکرایدەکات، کە ژمارەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودییە لە یەمەن لە 15 هەزارەوە کەمکردووەتەوە بۆ 5 هەزار سەرباز، چونکە پێیوایە هێزی سەربازی چارەسەری دۆخەکە ناکات.

ئەلحوڕە- دوای رفاندنیان لەلایەن بۆکۆحەرامەوە... چەند لاشەیەکی بێسەر دەدۆزرێنەوە


هێزە ئەمنییەکانی کامیرۆن لاشەی ئەو سێ کەسە دەدۆزنەوە کە لەلایەن گروپی بۆکۆحەرامی تیرورستییەوە لە باکوری کامیرۆن رفێندرابوون و لەوبارەیەوە رایدەگەیەنن، هەر سێ لاشەکە لە ناوچەی تولکۆماری بە سەربڕاوی دۆزراونەتەوە و ئاسەواری ئەشکەنجەدان بە جەستەیانەوە دیار بووە.
سەدا ئەلبەلەد- راوێژی پێکهێنانی حکومەتی لوبنان هەفتەیەک دوادەخرێت


سەرۆکایەتی لوبنان ئاشکرای دەکات، بەهۆی پاشەکشێکردنی بزنسمانی ناودار سەمیر ئەلخەتیب لە پێکهێنانی حکومەت، گفتوگۆ و راوێژی پەرلەمانیی بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەیان بۆ ماوەی یەک هەفتە دوادەخرێت، کە بڕیاروابوو ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2019  ناوهێنانی حکومەت یەکلایی بکرێتەوە.

سەدا ئەلبەلەد- ئەگەر بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەربچێت، سکۆتلەندا لێی جیادەبێتەوە


بەپێی راپرسییەکی گشتی دەرکەوتووە 51% دانیشتوانی سکۆتلەندا پێیان وایە ئەگەر بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیابێتەوە، ئەوە بڕیاری جیابوونەوە و سەربەخۆیی خۆیان رادەگەیەنن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر حکومەتی بریتانیا ئاشکرایکردبوو سکوتلەندییەکان بەڕێژەی 58% نایانەوێت لە بریتانیا جیاببنەوە و تەنها 45% یان پشتگیری لەو سەربەخۆییە دەکەن.

سەدا ئەلبەلەد- قەتەر بەشداری لە كۆنگرەی ئامادەکاری لوتکەی کەنداو لە سعودییە دەکات


ئاژانسی هەواڵەکانی قەنای قەتەری ئاشکرایدەکات، کە شاندێکی قەتەری بەشداری لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی داڕشتنی بڕیار و راسپاردەکانی خولی 145ی ئەنجومەنی وەزاری تایبەت بە ئامادەکارییەکانی لوتکەی 40 کەنداو لە ریازی پایتەختی سعودیە کردووە، بێئەوەی ناوی ئەو کەسایەتییە قەتەرییە بهێنێت کە سەرۆکایەتی ئەو شاندەی کردووە.

سەدا ئەلبەلەد- دانپێدانانێکی دەگمەنی وەزیری بەرگری ئەمریکا: رووسیا لە بواری چەکدا پێشمانکەوتووە


مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لەکاتی بەشداریکردنی کۆڕبەندی ریجانی نیشتمانی تایبەت بە بەرگری کردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، کە رووسیا لەبواری چەکە پێشکەوتووەکانی خێراتر لە دەنگ پێش ئەمریکا کەوتووە و پێویستە کۆنگرێس لە رووی داراییەوە ئەو بابەتە پشتگوێ نەخات و فریای خۆی بکەوێت.


وە: ئاکۆ زەنگەنە و ئاهەنگ



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure