هاوڵاتیانی پێنجوێن خۆپیشاندانیان كرد و رێگەیەكی سەرەكییان داخست

هەواڵ / کوردستان :: 09/12/2019‌ :: 327‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن


لەدژی كەمكردنەوەی بڕە كارەبای نیشتمانی، ئەمڕۆ دووشەممە، هاووڵاتیانی سنووری قەزای پێنجوێن، رژانە سەر شەقام و رێگای سەرەكی (سلێمانی – پێنجوێن)یان لەنزیك شاخی ملەكەوە گرتووە.


خۆپیشاندەران رێگەیان نەداوە ئوتومبێلی بارهەڵگر و تەنكەر بەرەو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بڕۆن، بڕیاریاندا تاوەكو جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان لەخۆپیشاندان بەردەوامبن.

زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن، بەدواڕۆژی راگەیاند "لەبەرامبەر كەمكردنەوەی كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێر بۆ 20 كاتژمێر خۆپیشاندان رێكخراوە و داواكارن كە حكومەتی هەرێم و بەرپرسان باڵای وەزارەتی كارەبا رەچاوی دۆخی تایبەتی پێنجوێن بكەن".

وتیشی: "تائیستا نەوت لەپێنجوێن دابەش نەكراوە و سەرما و سۆڵەش دەستیپێكردووە، ناوچەكەمان شاخاویی و سەختە و بەردەوامیشین لەگەڵ سەرووی خۆمان، تاوەكو گوێ لەدەنگی هاووڵاتیان بگرن و خۆپیشاندانی مەدەنییانەش پشتگیری لێ دەكەین".
روونیشیكردەوە "دەبوو حكومەتی هەرێم بڕیاری دابەشكردنی نەوتی لەناوچە شاخاوییەكان وەك خۆی جێبەجێ بكردایە".

ئاماژەی بەوەشكرد، پێنجوێن ساڵ بەساڵ ژمارەی دانیشتیوانی لەزیادبووندایە و یەكێك لەداواكاری خۆپیشاندەرانیش زیادكردنی بڕە كارەبایە لە25 مێگاواتەوە بۆ 40 مێگاوات و ئێمەش دەنگی ئەمان دەگەیەنینە سەرووی خۆمان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure