پۆلیسێك برا و براژنی ده‌كوژێت

هەواڵ / کوردستان :: 09/12/2019‌ :: 3149‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ ناو بنكه‌ی پۆلیسی كفری پۆلیسێك ته‌قه‌ له‌ برایه‌ك و براژنی ده‌كات و هه‌ردووكیان ده‌كوژێت.

 

عه‌لى جه‌مال وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند؛ پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ناو بنكه‌ى پۆلیسى كفرى، پۆلیسێك ده‌ستڕێژى گولله‌ى له‌ برایه‌ك و براژنه‌كه‌ى كردووه‌ هه‌ردووكیان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. 

وتیشى: "ئه‌و تاوانه‌ به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌ و بكوژه‌كه‌ به‌پێى مادده‌ى 406 ده‌ستگیر كراوه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌كه‌شى كه‌ تاوانه‌كه‌ى پێ ئه‌نجامداوه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ دوو تۆمه‌تبارى دیكه‌ ده‌ستگیر كراون و ته‌رمى هه‌ردوو كوژراوه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى پشكنین ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراوه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure