رۆژێكی ئەم هەفتەیە كرایە پشووی فەرمی

هەواڵ / عێراق :: 09/12/2019‌ :: 36606‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، بەغدا

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیزانی عێراق (كاربەڕێكەر) ئاشكرایكرد، بەبۆنەی ساڵیادی سەركەوتن بەسەر داعشدا، سبەینێ سێشەممە ١٠كانونی یەكەم دەبێتە پشووی فەرمی لە ھەموو پارێزگاكانی عێراق.


بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، سبەینێ سێشەممە لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەبێتە پشووی فەرمی.

بەیاننامەكەی نووسینگەی سەرۆك وەیران، سەركەوتنی عێراقی بەسەر داعشدا بە بۆنەی پشووەكەوە داناوە و ساڵی رابوردووش ھەمان بەروار كراوەتە پشووی فەرمی.

سەبارەت بەهەرێمی کوردستانیش کە ئەو پشووە دەیگرێتەوە یان نا؟ وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: رۆژى سێشه‌ممه‌ 10ى كانونى یه‌كه‌م به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له‌ هه‌رێمى كوردستان نابێته‌ پشوو.

ماوه‌ى دوو ساڵه‌ حکومەتى عێراق، 10ى كانونى یه‌كه‌م دەکاتەوە پشووى فەرمى به‌هۆى ساڵیادى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌ڕى داعش.

به‌ڵام جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: رۆژى سێشه‌ممه‌ 10ى كانونى یه‌كه‌م لە هەرێمى کوردستان نابێتە پشووى فەرمى و دەوام ئاسایى دەبێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە