وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم جگەرەكێشانی لەناو پاس و تاكسی قەدەغە كرد

هەواڵ / کوردستان :: 09/12/2019‌ :: 19225‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی


وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم بڕیاریدا له‌مه‌ودوا له‌كاتی گەشت بەهۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ له‌ناو پاس و تاكسی نابێت جگه‌ره‌ بكێشرێت.


به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم پاڵپشت به‌ رێنمایی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "قەدەغەكردنی جگەرەكێشان لە شوفێری تەكسی و پاسەكان، ھەروەھا ھاووڵاتیان لە كاتی بەكارھێنانی ھۆیەكانی گواستنەوەی گشتی تەكسی - پاس بۆیان نیه‌ جگه‌ره‌ بكێشن".  

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: "بەكارھێنانی رادیۆ و مسجل تەنھا لەسەر داوای ھاووڵاتیان دەبێت و لەكاتی بەكارھێنانی ھاووڵاتیان بۆ تەكسی دەبێت رادیۆ و مسجل كوژاوەبێت، تەنھا لەسەر داواكاری سەرنشین كاری پێدەكرێت و لەكاتی نەبوونی سەرنشین لە تەكسی شوفێری تەكسی ئازادە لە بەكارھێنانی رادیۆ و مسجل بە ئارەزووی خۆی".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌ "بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ  غەرامەی گونجاو دیاریده‌كرێت، به‌ مەبەستی جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە لەلایەن پۆلیسی ھاتووچۆوه‌".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure