ئابڕوچوونێكی نوێی بیل كلینتۆن ئاشكرا دەبێت

هەواڵ / جیهان :: 09/12/2019‌ :: 924‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


پاش ئابڕووچوونەكەی لەگەڵ مۆنیكا لوینسكی، بێل كلینتۆن لەگەڵ قاچاخچییەكی بازرگانی كردن بەمرۆڤەوە دەبینرێت.

لێكۆڵەرێكی ئەمریكی كە دە ساڵ لەمەوبەر لێكۆڵینەوەیەكی بەربڵاوی لەسەر قوربانییەكانی بەقاچاخ برردنی مرۆڤ بەتایبەت كچانی ژێر 18 ساڵ ئەنجام دابوو، لە لێدوانێكدا ئاشكرایدەكات، بیل كلینتۆن سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا چەندین گەشتی بە فڕۆكەیەكی تایبەتی قاچاخچییەكی كچان ئەنجامداوە.

مایك فیستن لێكۆڵەری خانەنشینی پۆلیسی فلۆریدا، رۆژی یەكشەممە 8ی كانوونی یەكەمی 2019، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ  كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی وتی: "بیل كلینتۆنی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا چەندین گشتی بە فڕۆكە تایبەتەكەی "جفری ئەپسیتێن" قاچاخچی كچانی ژێر 18 ساڵ لە ئەمریكادا، ئەنجامداوە. 

فیستن وتیشی: "هەرچەند بیل زیاتر لە بیست و پێنج جار گەشتی بە فڕۆكە تایبەتەكەی جفری ئەنجام داوە، بەڵام هیلاری هاوسەری تەنانەت یەكجاریش سواری ئەو فڕۆكەیە نەبووە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە