سەعد حەریری جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كاندید دەكاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 09/12/2019‌ :: 383‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


پاشەكشێی سەمیر خەتیب بازرگانی لوبنانی لە خۆ كاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە، گەڕانەوەی سەعد حەیری، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركشاوەی لوبنانی بەدواوە بوو.


ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێكدا بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی سەمیر خەتیب گەورە بازرگانی لوبنانی لە كاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كشایەوە، سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستەكەی كاندید كردەوە.

سەعد حەریری لە رۆژی 29 تشرینی یەكەمی 2018 بە هۆی گەندەڵی حكوومی و  قەیرانی ئابووری، لە پۆستەكەی كشایەوە.

سەمیر خەتیب دەست لەكاركشانەوەكەی خۆی دوای چاوپێكەوتنی لەگەڵ "شێخ عەبدوللەتیف دریان" موفتی لوبنان راگەیاند دوای ئەوەی شێخ پێی وتبوو ئەوان دەیانەوێت سەعد حەریری ببێتەوە سەرۆك وەزیران.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure