عەلاوی: وەزارەتی بەرگری توانای جوڵەپێكردنی 5 سەربازی نییە

هەواڵ / عێراق :: 09/12/2019‌ :: 355‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنیە داوا لەسەرۆك كۆمار دەكات رێوشوێنی خێرا بگرێتە بەر بۆ دەرچوون لەو تەنگژەیەی ئێستا هەیە، ئاماژە بەوەشدەكات، وەزارەتی بەرگری توانای جوڵاندنی تەنها پێنج سەربازی نییە.

لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئەیاد عەلاوی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو كوشتارەی دژی خۆپیشاندەران دەكرێت، بەرپرسە ئەمنییەكان لێی دەرناچن و دەبێت لێپرسینەوەیان لێ بكرێت.

لەبارەی وەزارەتی بەرگری عێراقیشەوە عەلاوی وتی: "تا بڵێی وەزارەتێكی لاواز و بێ توانایە و توانای جوڵاندنی 5 سەربازی نییە".

داواشی لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كرد هەوڵەكانی بخاتە گەڕ تا عێراق لەو تەنگژەیەی ئێستا تێیكەوتووە، دەربێنێت و وڵات بەرەو كەناری ئارامیی بباتەوە.

عەلاوی راشیگەیاند "قسەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوە كردووە و پێی وتووە "كە من هیچم لەدەسەڵاتدا نەماوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure