یەپەژە: چارەنووسی 7 ژنەشەڕڤان نادیارە

هەواڵ / کوردستانی :: 08/12/2019‌ :: 278‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

وتەبێژی گشتی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان رایدەگەیەنێت: "لەدوای هێرشە داگیرکارییەکەی دەوڵەتی تورکیا لە مانگی ئۆکتۆبەری رابوردوو بۆ داگیرکردنی خۆرئاوای کوردستان، جگە لەوەی 7 شەڕڤانمان بێسەر و شوێنن هاوکات سەدان شەهید و برینداریشمان هەیە".

نەسرین عەبدوڵا، وتەبێژی گشتی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە پێگەی خۆی لەتویتەر رایگەیاندووە: "دوای هێرشە داگیرکارییەکەی دەوڵەتی تورکیا و میلیشیاکانی  بۆ سەر خۆرئاوای کوردستان، زیاتر لە 60 ژنە شەڕڤان شەهید بوون، هاوکات زیاتر لەسەد شەڕڤانیش بریندار بوون کە برینی بەشێکیان قورسە و زۆربەشیان بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بووە".

دەشڵێت: "لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا جگە لەوەی سوکایەتی بە تەرمی شەهیدەکانمان کراوە، هاوکات شەڕڤانی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بە دیلی کەوتوونەتە دەست سوپای تورکیا و میلیشیاکانی، تائێستاش هیچ زانیارییەکمان لەسەر چارەنووسیان نییە و نازانین لەکوێن و شەهید کراون یان هەر بە دیلی ماونەتەوە".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure