لێپرسینەوە لە وەزیرێک دەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 08/12/2019‌ :: 1028‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


په‌رله‌مانى عێراق نووسراوێكى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى فيدراڵى كردووه‌ و رۆژى 12ى ئه‌م مانگه‌ى دياريكردووه‌، وه‌ك رۆژى لێپرسينه‌وه‌ى وه‌زيرى نه‌وت له‌ په‌رله‌مان. 


به‌پێى ئه‌و نووسراوه‌ى كه‌ له‌ ئه‌مينداریەتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه‌ ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت و نووسينگه‌ى وه‌زير كراوه‌، ژماره‌ى 12838ى به‌روارى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 8ى كانوونى یەکەمی 2019ى له‌سه‌ره‌، تیایدا هاتووە: له‌سه‌ر داواى په‌رله‌مانتار (يوسف عه‌لوان كيلابى) و ره‌زامه‌ندى زياتر له‌ 25 په‌رله‌مانتارى له‌سه‌ره‌، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌رجه‌ ده‌ستورى و ياساييه‌كانى تيادايه‌، به‌پێى ماده‌ى (61/حه‌وته‌م/ج)ى ده‌ستور، هه‌روه‌ها ماده‌ى (31) له‌ ياساى په‌رله‌مان و پێكهاته‌كانى ژماره‌ى 13ى ساڵى 2018 و ماده‌ى (58) له‌ په‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بڕياريداوه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 12/12/2019 رۆژى لێپرسينه‌وه‌ى وه‌زير ده‌بێت.

ده‌شڵێت: "هاوپێچى ئه‌م نووسراوه‌ پرسيار و خاڵه‌كانى داواكارى لێپرسينه‌وه‌كه‌تان بۆ ده‌نێرین".

 

پ: ر.ف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure