وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ند بڕیارێك ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی زمان ده‌رده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 279‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا له‌ ناوه‌ڕاستی ئەم مانگەدا سه‌نته‌ره‌كانی زمان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم بكرێنه‌وه‌ و رێنمایی تازه‌ش بۆ چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی 
خوازیارانی ئه‌م بابه‌ته‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت. 


ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بەمەرج و رێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و سەرپەرشتیکردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، کۆبووه‌وه‌ كه‌ تایبەت بوو بە بەردەوامى خوولەکانى تەواوکارى و ئامادەکارى بۆ خوولەکانى فێرکارى و پرسى خوازیارانى نازناوى زانستی.

به‌پێی راگه‌یەندراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: بڕیاردرا لە ناوەڕاستى ئەم مانگەوە خوولەکانى تەواوکارى بۆ بەشداربووانى سەنتەرەکانى زمان بکرێتەوە، هەروەها بڕیاریشدرا لە ناوەڕاستى ئەم مانگەوە ناونوسین دەستپێدەکات بۆ کردنەوەى خوولى فێرکارى بەپێى رێنمایى تازەى سەنتەرەکانى زمان کە ئەویش بریتیە لە ئەنجامدانى تاقیکردنەوە و دیاریکردنى ئاست، سەبارەت بە خوازیارانى نازناوى زانستیش کە بەشداربوانى خوولەکانى تەواوکارین بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.

له‌ به‌شێكی دیکەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: وه‌زیری خوێندنی باڵا پشتگیری لە بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتى كردووه‌ بە شێوەیەک كه‌ خوازیاران سود لەم دەرفەت و هەوڵانەى وەزارەت و سەنتەرەکانى زمان وەربگرن.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure