پۆلیسی سلێمانی چەند تۆمەتبارێكى دەستگیركردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 157‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: مانگی رابوردوودا ژمارەیەک تۆمەتباریان بەتۆمەتی شەڕ و دزیکردن دەستگیرکردووە. 

سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی، بە دواڕۆژی وت: "لە مانگی‌ رابوردوودا بەشی‌ پۆلیسی‌ رێكاریی‌، شەش تۆمەتباری بەتۆمەتی‌ شەڕكردن لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی دەستگیر کردووه‌، هەروەها‌ تۆمەتبارێكی‌ نەوجەوانیشی بەتۆمەتی‌ دزیكردن لە ناو بازاڕ دەستگیر کردووه‌ و رادەستی‌ هۆبەی  پۆلیسی‌ نەوجەوانان کراوە".

وتیشى: "بەشی‌ پۆلیسی‌ رێكاریی،‌ دەستیشی گرتووە بەسەر 40 بڵندگۆدا كە هاووڵاتیانی  لەناو بازاڕدا بێزاركردووە و رادەستی‌ قایمقامیەتی‌ قەزای‌ مەڵبەندی‌ سلێمانی‌ كراون".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure