ژووری بازرگانی سلێمانی داوای تێپەڕاندنی یاسایەک دەکات

هەواڵ / ئابوری :: 08/12/2019‌ :: 274‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، زریان محەمەد

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا دەکات: یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان زوو تێپەڕێندرێت لە پەرلەمانی کوردستان. 

بەختیار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: "کۆبونەوەیەکمان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی و چەند مامۆستایەکی زانکۆ و کەسانی شارەزا ئەنجامدا، تایبەت بە یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لەهەرێمی کوردستان".

راشیگەیاند: "چەندین پێشنیاریان خستەڕوو تایبەت بە ماده‌ و بڕگه‌كانی پێشنیازی‌ یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێم، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و چه‌ندین پیشنیازی نوێ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و باشتركردنی ره‌شنووسی پێشنیازه‌ یاساكه‌ خرانه‌ڕوو".

نوێنەرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش لەکۆبونەوەکەدا داوایان کرد بۆ دووبارە نەبوونەوەی رووداوەکانی دوای 16ی ئۆکتۆبەر کە رێگری لە رۆیشتنی بەرھەمی ناوخۆی کوردستان دەکرا بۆ شارەکانی عێراق، یاسای پاراستنی بەرھەمە ناوخۆییەکان تێپەڕێندرێت.

ئاماژەی بەوەشدا: سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبونەوەکەدا وتویەتی: "به‌پێی ئه‌و داواكاری و داخوازییانه‌ی ئێوه‌ بێت ئێمه‌ ده‌بێت زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌ره‌كی به‌دواداچوون بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی به‌ربه‌ست و كێشه‌كان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌م رای حكومه‌ت و هه‌م ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیمیناره‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ پێویست ده‌كات یاسای فیدراڵی تایبه‌ت به‌ پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ و زیادكردنی چه‌ند ماده‌یه‌ك ئەنجام بدرێت و بارودۆخی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگیرێت".

لە بەرواری 17/11/2019 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەقی پێشنیاری یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵیەکان لە هەرێمی کوردستان –عێراق ئاڕاستەی لیژنەی کاروباری یاسایی و لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی کرد کە لەلایەن ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی کوردستانەوە پێشنیار کراوە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure