ورچه‌ برسییه‌كان ده‌چنه‌ ناو گونده‌كانى رووسیاوه‌

هەواڵ / جیهان :: 08/12/2019‌ :: 169‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه‌كان زیانى به‌ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كان و زینده‌وەران گه‌یاندووه‌. مرۆڤ سروشتى وێران كردووه‌ و له‌ئێستادا خه‌ریكه‌ ئه‌و وێرانكارییه‌ ده‌بێته‌ زیان و به‌سه‌ر مرۆڤ خۆشیدا ده‌شكێته‌وه‌.


رۆژنامه‌ى میترۆ له‌ زاری سندوقی جیهانى بۆ سروشت-ه‌وه‌، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "دوای توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى ده‌ریایی ناوچه‌كه‌، زیاتر له‌ 50 ورچى برسی چوونه‌ته‌ ناو گوندى ریركایبی له‌ رووسیا و به‌دوای خواردندا ده‌گه‌ڕێن".

ئه‌و ورچانه‌، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ باسى ده‌كات: له‌ ناوچه‌ى  چوكوتاك، له‌ رێگه‌ى تیمێكه‌وه‌ چاودێریی ده‌كرێن و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ى منداڵان بۆ خوێندنگه‌ و دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانى ساوایان، له‌ترسی ئه‌و ورچانه‌، دابینكراون.

كۆمه‌ڵه‌ى ژیانى كێوی له‌ رووسیا، ده‌ڵێت: "به‌هۆی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌واوه‌، هێرشی ورچه‌كان زۆرتر بووه‌ و به‌رده‌وام رووده‌كه‌نه‌ ناوچه‌ ئاوه‌دانه‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنى خواردن".

تاتیانا مینینكۆ، سه‌رۆكى تیمى چاودێریی ورچه‌كان له‌ گونده‌كه‌، ده‌ڵێت: "هه‌موو ورچه‌كان لاوازن هه‌ندێكیان گه‌وره‌ن و هه‌ندێكیشیان بچووكن".

ژماره‌ى دانیشتوانى گوندى ریركایبی 500 كه‌سه‌ و 56 ورچ چوونه‌ته‌ گونده‌كه‌یانه‌وه‌. رێكخراوى ژیانى كێوی له‌ رووسیا، ده‌ڵێت: "پێشبینى ده‌كرێت له‌داهاتوودا ژماره‌ى ئه‌و ورچانه‌ زیاتر بێت".  

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure