له‌ كاتى كوشتنى چه‌ند ئاسكێكدا ده‌ستگیر ده‌كرێن

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 215‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ گه‌رمیان دوو راوچى له‌ كاتى كوشتنى چه‌ند ئاسكێكدا ده‌ستگیر ده‌كرێن كه‌ یه‌كێك له‌ ئاسكه‌كان بێچووه‌ و هه‌روه‌ها دوو راوچی دیكه‌ش له‌ ده‌ستى هێزه‌كان هه‌ڵاتوون. 

سه‌ركه‌وت ره‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ دوو هه‌ڵمه‌تى جیاوازى هێزه‌كانى پۆلیسى دارستان له‌ سنوورى نێوان كه‌لار و خانه‌قین به‌ دیاریكراوى له‌ ناوچه‌ى قۆره‌توو، توانیویانه‌ دوو راوچى ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ یه‌كێكیان چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى راوكردنى پێ بووه‌ و هیچى راو نه‌كردبوو، به‌ڵام ئه‌وى تریان سێ ئاسكى كوشتبوو. 

وتیشى: "ئه‌و تۆمه‌تبارەى كه‌ سێ ئاسكه‌كه‌ى راو كردبوو دوو كه‌سى دیكه‌ى له‌ گه‌ڵدا بووه‌، به‌ڵام ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵاتوون و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنیان به‌رده‌وامى هه‌یه‌". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌ر سێ ئاسكه‌كه‌ به‌ گولـله‌ پێكراون و یه‌كێكیان بێچووه‌. راوچییه‌كان ناله‌بارى كه‌شوهه‌وایان به‌ هه‌ل زانیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى راو بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانیان له‌و كاتانه‌دا به‌ به‌رده‌وامى هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.  

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure