پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى 2020 ئاشكرا ده‌کرێت

هەواڵ / ئابوری :: 08/12/2019‌ :: 500‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 8ى كانوونى يه‌كه‌مى 2019 پشكى هه‌رێمى له‌ پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتى عێراقى ئاشكرا كرد كه‌ رێژه‌كه‌ى 12،6%ى بودجه‌يه‌.


فارس عيسا، سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند: رێككه‌وتنى كۆتايى شاندى هه‌رێم کە له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵيدا پێى گه‌يشتوون، ئه‌وه‌يه‌ هه‌رێم رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت راده‌ستى كۆمپانياى سۆمۆ بكات، له‌به‌رامبه‌ر پێدانى رێژه‌ى 12،6%ى بودجه‌ى فيدراڵى كه‌ مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه‌.

ره‌تيشیكرده‌وه‌: كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى پێش پێشكه‌شكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى رێككه‌وتنى كردبێت له‌سه‌ر پێدانى 22%ى بودحه‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان.

وتيشى: "ئه‌م رێككه‌وتنه‌ دواى ده‌رچوون و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى 2020  جێبه‌جێ ده‌كرێت".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure