دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وەى سەرۆکی حکومەت پرۆژه‌ياساى بودجه‌ له‌كوێيه‌؟

هەواڵ / ئابوری :: 08/12/2019‌ :: 500‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيران و كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى، باس لە پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى ساڵى 2020 ده‌كات، ئاشكراشى ده‌كات: پێش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پرۆژه‌ياساكه‌ دراوه‌.

سه‌رچاوه‌يەكى ئاگادار له‌ حكومه‌تى عێراق، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 8ى كانوونى يه‌كه‌مى 2019 به‌ دواڕۆژى راگه‌ياند: ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران به‌پێى رێكخستنى كات، پێش ئه‌وه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش بكات، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پرۆژەياساى بودجه‌ى ساڵى 2020 داوه‌ كه‌ تا ئاستێك له‌ ته‌واوبوون نزيكبووه‌ته‌وه‌، به‌و پێيه‌ش بودجه‌ له‌كاتى ياسايى خۆيدا رۆيشتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌ياسايه‌ ئێستا له‌ كام جومگه‌يه‌ى حكومه‌ت و په‌رله‌ماندايه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: پرۆژه‌ياساى بودجه‌ به‌شێوه‌يه‌كى كلاسيكى له‌ نێوان وه‌زاره‌تى دارايى و ئه‌مينداریەتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و په‌رله‌ماندا ده‌جوڵێت، من ئێستا نازانم پرۆژه‌ياساكه‌ له‌كام له‌و سێ جومگه‌يه‌دايه‌، به‌ڵام ده‌كرێت به‌ره‌و په‌رله‌مان بنێردرێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure