نوێترین زانیاری لەسەر گەیشتنی پارەی بەغدا

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 11092‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

چەند ماڵپەرێکی عێراقی هەواڵی گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێم بڵاودەکەنەوە و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش رەتیدەکاتەوە پارەی ئەم مانگە گەیشتبێت.

 
ماڵپەری (بغداد الیوم) هەواڵی گەیشتنی مووچەی هەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دوای گەیشتنی پارەی مووچە ئەمڕۆ یەکشەممە دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی  هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: جارێ هیچ پارەیەک بۆ مووچەی ئەم مانگە نەگەیشتووە و ئێمە بە دوو لیست مووچە دەدەین لیستی سەرەتا لە داهاتی وەزارەتی سامەنە سروشتییەکانە و لیستی دواتریش بە پارەی بەغدا دەدرێت، بەڵام ئێمە جارێ لە لیستی سەرەتاداین.

 

هاوکات عابد مزوری بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی بە دواڕۆژی راگەیاندبوو: بەغدا لە دوای 16ی مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و هیچ کێشەیەک لەو روەوە نییە.

ئا: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure