لەبارەی نەمانی کارەبای نیشتمانی روونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 1232‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

پاش ئەوەی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی مەترسی نەمانی کارەبای نیشتمانی راگەیاندبوو، کارەبای سلێمانی لەسەر ئەو قسانە روونکردنەوە دەدات.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بەدواڕۆژی وت: "لێدوانەکەی ئه‌ندازیار سالار حیسامەدین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ چوارچێوه‌ى سیمینارێكدا بوو كه‌ له‌سه‌ر پێوه‌رى زیره‌ك و دۆخى كاره‌با سازكرابوو له‌ زانكۆى گه‌شه‌پێدان و ئاماژه‌ى به‌ دۆخى كاره‌باى كوردستان كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای هاتنى وه‌رزى زستاندا پله‌كانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌زین، مه‌سجێكى ترسناكى پێداین كه‌ ئه‌مساڵ بارودۆخى كاره‌با خراپ ده‌بێت، ئه‌وكات به‌رێوه‌به‌رى كۆنترۆڵى كاره‌باى سلێمانى ئاگادارى كردین كه‌ ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانى بۆ كه‌متر له‌ (7)  كاتژمێر دابه‌زێت، ره‌نگه‌ هه‌ر بتوانین كاره‌با به‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان بده‌ین".

راشیگەیاند: "خۆشبه‌ختانە‌ له‌ رۆژانى رابوردوودا ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌ره‌و پێشچوونى باشى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕى كاره‌با زیاد بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد 8 بۆ 9 كاتژمێر كاره‌با به‌ هاووڵاتیان بده‌ین و ئه‌و مه‌ترسییه‌ تێپه‌ڕێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌فرێكى زۆر له‌ سنووره‌كه‌ باریوه‌".

ئاماژەی بەوەشدا: به‌شێك له‌ میدیاكان بۆ سه‌رلێشواندنى خه‌ڵك و زیادكردنى ریچ و لایكى په‌یجه‌كانیان لێدوانه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییان به‌پێچه‌وانه‌ى مه‌به‌ست بڵاوكردەوه‌ كه‌ دڵه‌ڕاوكێى له‌ناو خه‌ڵك دروستكردووه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure