رۆژئاوا سوپاسى باشوور ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 277‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد 
 
شاندێكی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان كه‌ پێكهاتبوون لە نوێنەری پەیەدە لە باشوور و نوێنەری كۆنگرەی ستار لە باشوور و ئەندامێكی كۆمیتەی دیپلۆماسیی پەیەدە لە باشووری كوردستان، لەگەڵ چین و توێژەكانی شاری هەولێر كۆبوونەوە و سوپاسی خەڵكی هەولێر-یان كرد بۆ گەیاندنی هاوكارییەكانیان بۆ كەمپینی هاواری نشتیمان.

 
(ئەمڕۆ یەكشەمە 8ی كانونی یەكەمی2019) سلێمان عەرەب نوێنەری پەیەدە لە باشووری كوردستان، لەگەڵ  ژماریەك لە كەسایەتیە جیاجیاكانی شاری هەولێر كۆبووەوە، دوای كۆبوونەوەكە بە دواڕۆژی راگەیاند: "ئەمڕۆ هاتووین لە رێگاى ئەو چالاكوان و پارێزەر و رۆژنامەنووسانەوه‌، سوپاسی گەلی رۆژئاوا و شاندی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان بگەیه‌نینە خەڵكی باشوور بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی" .

وتیشی: "هاتووین بە خەڵكی باشووری كوردستان بڵێین: ئێوە هەمووكات لە خەمی رۆژئاوای كوردستاندا بوون".

لەبارەی دۆخی خۆرئاوای كوردستان-یشەوە، نوێنەره‌كه‌ی پەیەوە وتى: "لەئێستادا نەدەتوانین بڵێین باشە و نە دەتوانین بڵێین خراپە، چونكە هیچ كات و ساتی هێرشی داگیركەریی دیارنییە بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان. تەواوی هێزەكانیش لە رۆژئاوای كوردستان ئامادەن بۆ وه‌ڵامدانەوەى هەر هێرشێكی لەناكاو".

پ: ل. م
ب: شیروان شه‌ریف 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure