وەزیرێکی حکومەتی هەرێم سکاڵای یاسایی تۆماردەکات

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 752‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایده‌گه‌یه‌نێت: داوای یاساییمان پێشکەش بە دادگا کرد بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەری ساختەکردنی نووسراو بە ناوی وەزارەت و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو-ه‌وه‌.


بە نووسراوی فەرمیی ژمارە (8434) كه‌ (ئەمڕۆ یەکشەممە 8ى کانونی یەکەمى 2019) دەرچووە، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به‌ واژۆى بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نووسراوێكی ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کردووە و تیایدا داواى وەرگرتنی رێکاری یاسایی كراوه‌ بۆ جووڵاندانی سکاڵا دژی کۆمپانیای ئەنسکۆ بۆ بازرگانی گشتی کە هەڵساوە بە "ساختەکردنی" نوسراوی فەرمی وەزارەته‌كه‌.

لەبارەی سکاڵاکەوە، بێگەرد تاڵەبانی بە دواڕۆژی وت: "داواکاریی یاساییمان پێشکەش بە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرد، بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەری ساختەکردنی نووسراو بە ناوی وەزارەت و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو-ه‌وه‌، کە بەمەبەستی هاوردەکردنی (دووگى بەستوو) نووسراوەکە ساختەکرابوو".
 
پ: ل. م
ب: شیروان شه‌ریف 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure