ژمارەیەك پەنابەری كورد لە چوار وڵات دەستگیركراون

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 570‌ جار بینراوە

تاگ :: پەنابەران

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت: چەندین نامە و زانیاریمان بۆ هاتووە كە چەندین پەنابەری كورد لە وڵاتانی یۆنان و بولگاریا و هەنگاریا و مەكەدۆنیا دەستگیركراون.


سیروان بابان، ئه‌ندامى پەرلەمانی كوردستان (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای بەدواداچوونم بۆ رەوشی پەنابەرە دەستگیركراوەكانی وڵاتی یۆنان، چەندین نامە و زانیاریم بۆ هاتووە له‌باره‌ى هه‌ندێك له‌ په‌نابه‌رانى كورد كە لە بەندیخانەكانی یۆنان و بولگاریا و هەنگاریا و مەكەدۆنیا دەستگیركراون.

سیروان بابان، كه‌ ئه‌ندامى لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی په‌رله‌مانى كوردستانه‌، وتیشى: "لە رێگەی لیژنەكەمان و لە رێی چەندین رێكخراوی ئەوروپی و كونسڵخانەی ئەو وڵاتانەوە، لەهەوڵی تەواوی هاوكاریكردنی زۆرێك لەو هاووڵاتییانەداین كە بەناهەق و بەنایاسایی لەو گرتووخانانەدا، دوور لە هەموو مافێكی پەنابەرێتی بەندكراون و بەبێ دادگاییكردن تۆمەتی ناڕەوایان دەخرێتەپاڵ".

په‌یوه‌ندیدار:
ئینفۆگرافیک: ئەو وڵاتانەی پەنابەر وەرناگرن
لەماوەی پێنج رۆژدا زیاتر لە 600 پەنابەر لە تورکیا دەستگیرکراون
لە چوار ساڵدا زیاتر لە نیو ملیۆن پەنابەر داوای مافی پەنابەرییان كردووە


پ: ل. م 
ب: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure