په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 08/12/2019‌ :: 301‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری ئه‌ندامه‌كانی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌بن، بڕیاروایه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوێندنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌یاسایه‌ك بكرێت.  


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێیدا ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 9ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌م. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 ئه‌نجام ده‌درێت.  

به‌پێی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستا ته‌نها پڕۆژه‌ پێشنیازكراوی ریكلام له‌ به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌كه‌ جێگیركراوه‌ و لیژنه‌ی یاسای چاوه‌ڕێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كار دیاریبكات. 

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure