جیهان به‌كورتى: باوكێك كچه‌كه‌ى ده‌كوژێت

هەواڵ / جیهان :: 08/12/2019‌ :: 20183‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌ته‌ن – باوكێك كچه‌كه‌ى ده‌كوژێت
له‌ فه‌ڵه‌ستین باوكێك كچه‌كه‌ى به‌زیندوویى ده‌خاته‌ ژێر گڵه‌وه‌ و ده‌یكوژێت.

رووداوه‌كه‌ له‌ناوچه‌ى به‌یت لاهیا له‌ باكورى كه‌رتى غه‌زه‌ له‌ فه‌ڵەستین روویداوه‌، به‌پێى پۆلیسى فه‌ڵه‌ستین، باوكه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 52 ساڵه‌ كچه‌ 31 ساڵه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆى بردووه‌ و رۆیشتووه‌ و لاى خێزانه‌كه‌ى و خه‌ڵك وتوویه‌تى كه‌ ده‌یبات بۆ ئوردون بۆ چاره‌سه‌رى پزیشكى، به‌ڵام به‌زیندوویى له‌ ناوچه‌یه‌كى دوور له‌ماڵه‌وه‌ كوشتوویه‌تى و دواى دوو مانگ به‌بێ كچه‌كه‌ى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

دواتر كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و كچه‌كه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌بووه‌، خه‌ڵك و خێزانه‌كه‌ى و خوشكێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵى گوومانیان كردووه‌ شتێكى خراپى به‌رامبه‌ر كردبێت، بۆیه‌ ئه‌و خوشكه‌ 13 ساڵه‌ى هه‌واڵى داوه‌ته‌ پۆلیس، كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ له‌گه‌ڵ باوكه‌كه‌، به‌ڵام وتوویه‌تى كه‌ له‌ ئوردون به‌جێى هێشتووه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانى پۆلیسدا ده‌ركه‌وتووه‌ كچه‌كه‌ پاسپۆرتى نییه‌ و له‌هیچ سنوورێكیشه‌وه‌ گه‌شتى نه‌كردووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ باوكیدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ زیندوویى ناشتوویه‌تى و كوشتوویه‌تى و گۆڕه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.


ئه‌لنه‌هار -  (رۆژى شه‌ممه‌ 7ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) رۆژنامه‌ى لومۆندى فره‌نسى ئاشكرایكرد: "چه‌ته‌ى ئه‌لیكترۆنى سه‌ر به‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى روسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2017ى فره‌نسادا، دزه‌یان كردووه‌ته‌ ئیمه‌یڵى ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنى ئیمانوێل ماكرۆن".


ئه‌لعاله‌م – دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا پرۆسه‌ى دیل به‌ دیلى له‌گه‌ڵ ئێران به‌ پرۆسه‌یه‌كى زۆر دادپه‌روه‌رانه‌ ناو برد و رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ واشنتن و تاران ده‌توانن بگه‌نه‌ رێككه‌وتن".


قه‌نات ئه‌لعاله‌م – عه‌لى ئه‌سغه‌ر زارین جێگرى سه‌رۆكى رێكخراوى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران رایگه‌یاند: "به‌منزیكانه‌ 50 ده‌ستكه‌وتى نوێى بۆمبى ئه‌تۆمى ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ له‌ناویاندا سه‌نته‌رفیوشن و ئاوى قورسى تایبه‌ت به‌ وێستگه‌كانی تێدایه‌".


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – دواى داوایه‌كى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، بانكى نێوده‌وڵه‌تى پێدانى قه‌رز به‌ چین كه‌مده‌كاته‌وه‌ و راشیده‌گه‌یه‌نێت: "له‌داهاتوودا كه‌متریشى ده‌كاته‌وه‌".


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – كیم سونگ باڵیۆزى كۆریاى باكور له‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "داماڵینى چه‌كى ئه‌تۆمى وڵاته‌كه‌ى به‌شێك نییه‌ له‌ دانوستانه‌كانى كۆریاى باكوور و ئه‌مریكا و ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستى به‌ گفتوگۆكردنى درێژ نییه‌ له‌گه‌ڵ واشنتن".


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – له‌ وێنه‌ى نوێى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چالاكى و جموجۆڵى كۆریاى باكوور له‌ ناوچه‌ى هه‌ڵدانى مووشه‌كه‌وه‌ به‌دى كراوه‌ و پێده‌چێت كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور به‌نیازى ده‌ستپێكردنى جه‌نگێك بێت.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure