كه‌شناسی كۆی گشتی بارانبارینی ئه‌مساڵی راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 926‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم كۆی گشتی رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵی له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ زۆر ترین بارانبارین له‌ پارێزگای سلێمانی بووه‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 8ی كانوونی یه‌كه‌می2019) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاوی كرده‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌: كۆی گشتی بارانبارین له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ سه‌ره‌تایی وه‌رزی بارانبارین تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به‌م جۆره‌ بووه‌: هه‌ولێر 44 ملم، سلێمانی 180 ملم، دهۆك 150 ملم، كه‌ركوك 65 ملم و هه‌ڵبه‌جه‌ش 120 ملم باران باریوه‌. 

هاوكات بژار ئه‌كره‌م، به‌ر پرسی به‌شی پێشبینی له‌ كه‌شناسی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: رێژه‌ی بارانبارین تاوه‌كو ئه‌مڕۆ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستی بارانبارینی ساڵی پار كه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ زیاتر باری بوو.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌م مانگه‌ رێژه‌ی باران بارین زیاتر ده‌بێت و كه‌شو هه‌واش به‌راورد به‌ مانگی رابوردوو زیاتر باراناوی ده‌بێت. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure