بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنورییەکان حکومەتی هەرێم لیژنەیەکی دروستکردووە

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 300‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، فەرمان ڕەشاد


حکومەتی هەرێم لیژنەیەکی هاوبەشی لەنێوان هەر دوو وەزارەتی دارایی و ناوخۆ پێکهێناوە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "کارەکانی لیژنەکە کۆنتڕۆلکردنی هاتنە ژووری کاڵاکان و ڕێگرییە لە هێنانی کاڵای خراپ و بێ کوالیتی کە بەشێوەی نایاسایی و لەژێر فشار و پێدانی بەرتیل هاوردە دەکرێن".

وتیشی: "بەمنزیکانە کارەکانی ئەو لیژنەیە تەواو دەبێت و ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر".

عەلی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی دۆسیەی خاڵە سنورییەکان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "قەبارەی گەندەڵی خاڵە سنورییەکان ٤۰ ملیۆن دۆلارە و لیژنە دروستکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".

وتیشی: "بابەتەکە ئاڵۆزە و چەندین کۆمپانیا تێوەگلاون، چاودێری دۆخەکە دەکەین بۆ چارەسەرکردنی."



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure