دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستیپێكرد و زانیاری له‌باره‌ی كارتی زیره‌كه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 08/12/2019‌ :: 4947‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان دابه‌شكردنی نه‌وتی له‌ سنووره‌كه‌ راگه‌یاند و ئه‌وانه‌ی ناویان نییه‌ یاخود كێشه‌ له‌ كارته‌كانیان هه‌یه‌، داوایان لێده‌كرێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ بكه‌ن.



یادگار فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له‌ سنووری گه‌رمیان ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت كردووه‌ و له‌سه‌ره‌تادا ناوی 12 بریكاریان راگه‌یاندووه‌ و هه‌ر خێزانێك ناویان لای ئه‌و بریكارانه‌یه‌، ده‌توانن له‌مڕۆوه‌ سه‌ردانی ئه‌و وێستگانه‌ی سووته‌مه‌نی بكه‌ن كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌ و به‌شه‌ نه‌وتی خۆیان وه‌رگرن.

وتیشی: "دابه‌شكردنی نه‌وت به‌ كارتی زیره‌كی نه‌وت ده‌بێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بڕی 46 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌ كاتی وه‌رگرتنی به‌شه‌ نه‌وت گرفتی بۆ دروستبوو له‌ ڕووی نه‌بوونی ناو یاخود نه‌خوێندنه‌وه‌ی كارتی زیره‌ك ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكات".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كارتی نه‌وتیان ونكردووه‌ یاخود كارتی تازه‌یان بۆ دروستكراوە و تاكو ئێستا كارته‌كانیان نه‌هاتۆته‌وه‌، له‌كاتی ته‌واوبوونی كارته‌كانیان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌توانن به‌شه‌ نه‌وت وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر پێشتر ناوی بریكاره‌كه‌یان ڕاگه‌یه‌نرابوو. 

بەپێی رێنماییەكانیش، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕۆژێك له‌ یه‌ك وێستگه‌ زیاتر نه‌وت دابه‌شكرا، هاوڵاتیان سه‌ربه‌ستن له‌ كام وێستگه‌ نه‌وت وه‌رده‌گرن.
  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure