هه‌ولێر: له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 706‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ڕێگەی بێستانه‌ی نزیك ناحیه‌ی قوشته‌په‌ سێ كه‌س به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و كه‌سێكی تریش بریندار بووه"‌. 

فازل حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئێواره‌ی دوێنێ له‌ڕێگەی بێستانه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قوشته‌په‌ له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا كه‌ هه‌ردووكیان پیاو بوون و دوو ئافره‌تیش بریندار بوون".

وتیشی: "له‌و دوو ئافرەته‌ی كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ بریندار بوون یه‌كێكیان دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌وی رابوردوو گیانی له‌ ده‌ستداوه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە