بەهۆی ڕووداوێكەوە ژنێك كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 868‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 


ئێوارەی دوێنێ شەممە بەهۆی دەسكاریكردنی چەك و دەرچوونی فیشەكەوە، ژنێك كوژرا و تۆمەتباری ڕووداوەكەش خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد.
 

نەقیب شێروان خالید وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران بەدواڕۆژی راگەیاند "كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی دوێنێ لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران ئاگاداركراینەوە بە بوونی تەرمی ژنێك، دواتر لێكۆڵینەوەمان دەستپێكرد و بەپێی گوفتاری گەواهیدەرانی ڕووداو، كەسێك كە تەمەنی 23 ساڵە دەسكاری دەمانچەی كردووەو گولەی لەدەست دەرچووە و بەر سینگی ئەو ژنە كەوتووە و بەر لەگەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو ژنەی كوژراوە، بۆ كارێك چۆتە ماڵە هاوسێیەكەیان و لەوێ ئەو ڕووداوە ڕوویداوە. 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران باسی لەوەشكرد، كەسی تۆمەتبار خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە و دانی بەوەداناوە كە بەهەڵە گوللەی لەدەست دەرچووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە. 

وتیشی: "ئەو ژنەی كوژراوە ناوی (م.ح.ح) تەمەنی 42 ساڵە و ژنی ماڵەوە بووە". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure