زیاتر له‌ ملیۆنێك و 300 هه‌زار هاوڵاتی له‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كان عێراقیان جێهێشتووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 08/12/2019‌ :: 211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن مه‌سیحی و 300 هه‌زار ئێزیدی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه‌.
 

(ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2019) لە هەولێر کۆنفرانسی پێکهاتەکان و کاریگەری خۆپیشاندان و جوڵە سیاسییەکانی هەمواری دەستوری عێراق بەڕێوەچوو كه‌ تێیدا دوایین زانیاری له‌باره‌ی كۆچكردنی هاوڵاتیانی پێكهاته‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خرایه‌ڕوو. 

هۆگر چەتۆ، سەرۆکی تۆڕی شەمس له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان کە لەسەر پێکهاتەکان بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات لەکۆی ملیۆنێک و سێ سەد هەزار مەسیحی زۆرینەیان هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان جێهێشتووه‌و کۆچیان کردووە بۆ وڵاتان، له‌و رێژه‌یه‌ش 300 هەزار مەسیحی له‌ عێراق ماونه‌ته‌وه‌. 

وتیشی: "لەکۆی 60 هەزار سائیبی لەعێراق و هه‌رێمی كوردستان تەنیا دوو بۆ سێ هەزاریان ماونه‌ته‌وه‌و بۆ ئێزدیەکانیش بەهەمان شێوە زیاتر لە 300 هەزار ئێزیدی کۆچیان کردووە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆسه‌ی ئه‌م كۆچكردنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ عێراق وڵاتێکی ئارام نییە بۆ پێکهاتەکان و مەترسیش هەیە لەسەر ئەو ژمارانەی تریش كه‌ له‌ عێراق نیشته‌جێن. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure