ئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی حەویجە راگەیەنرا

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

دوای دووبارەبوونەوەی کردەوە تیرۆریستییەکانی شاری کەرکوک و دەوروبەری، لەلایەن هێزە سەربازییەکانی عێراقەوە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەباشوری پارێزگاکە ئەنجامدرا.


نوسینگەی راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەمشەو شەممە ٧ی کانونی یەکەم، بڵاویکردەوە، لەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپراسیۆنێکی فراوان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی عێراقەوە لەسنوری قەزای حەویجە ئەنجامدرا و گەڕان و پشکنینی ناوچە و کێڵگە و باخەکان کرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە لەئۆپراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر ٢٥ بۆمبی جۆراوجۆر و ماتۆرسکیلێک کە چەکدارانی داعش بەکاریانهێناوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە چوار تونێلی چەکدارانی داعش لەسنورەکە ئاشکرابووە و خاپوور کراوە.

ئۆپراسیۆنەکە دوای ئەوە دێت کە لەم هەفتەیەدا ژمارەیەک کردەوەی تیرۆریستی لەشاری کەرکوک و دەوروبەری ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure