لەپارێزگایەكی عێراق دوو رۆژ كرایه‌ پشوو

هەواڵ / عێراق :: 07/12/2019‌ :: 792‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا


دیوانی پارێزگای زیقار ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ی كانونی یه‌كه‌می 2019 رایگه‌یاند، دوو رۆژی ئاینده‌ ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دیوانی پارێزگای زیقار رایگه‌یاندووە "هێشتا برینی رۆڵه‌كانی شاره‌كه‌مان كه‌ داوای چاكسازییان ده‌كرد، ساڕێژ نه‌بووه‌، هێشتا فرمێسكی دایكانی جگه‌رسووتاو وشك نه‌بووه‌ته‌وه‌، خه‌م و ئازار هه‌موو شاره‌كه‌ی داگیر كردووه‌".

ده‌شڵێت: "پارێزگا بڕیاریدا ده‌وامی فه‌رمی بۆ هه‌ردوو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ببێته‌ پشووی فه‌رمی جگه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ ئه‌منی و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه‌كانی كاره‌با و بانكه‌كان".

به‌یاننامه‌كه‌ داوای كردووه‌ "شاره‌وانییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌، بۆ پاككردنه‌وه‌ی كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی ئاوه‌ڕۆ ئاماده‌باشی بكه‌ن، بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی لافاوی باراناو‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure