بەفر مەرزێکی هەرێمی داخست

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 1498‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر، رێگەی هاتوچۆی مەرزی کێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین داخرا.

جەوهەر رەسوڵ، بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 7ی کانونی یەکەمی 2019، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر مەرزی کێلێ لە نێوان باشوور و خۆرهەڵاتی کوردستان داخراوە، هەرچەندە ئەوان رێگەی مەرزەکەیان لە دیوی هەرێم پاککردووەتەوە، بەڵام رێگەی مەرزەکە لە دیوی ئێران داخراوە بە هۆی بەفری زۆرەوە.

وتیشی: "بەهۆی بەفربارینی بەردەوام بە ئەگەری زۆرەوە سبەی یەکشەممە رێگەی مەرزەکە لە دیوی باشووریش دادەخرێت و هەموو جموجۆڵێکی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزەکە دەوەستێت".

باسی لەوەشکرد: ماوەی زیاتر لەساڵێکە داوایان لە وەزارەتی دارایی هەرێم  کردووە بۆ کڕینی چەند ئامێرێکی رێگە پاککردنەوە بۆ مەرزەکە، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure