كه‌شناسى هۆشدارى ده‌داته‌ هاووڵاتیان و شۆفێرانى سلێمانى

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 916‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: تائێستا هیچ حاڵەتێكی لافاو رووینەداوە و تیمەكانیشیان لەئامادەباشیدان.

رێكان جەمال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ئەمڕۆ 7ی كانوونی یەكەمی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی بارانبارینەوە هیچ حاڵەتێكی دروستبوونی لافاو رووینەداوە و داواشی لەهاووڵاتیان كرد ئەگەر ئاوەڕۆ لەبەردەم ماڵەكانیان هەبوو سەری مەنهۆڵەكان پاك بكەنەوە بۆ ئەوەی لافاو روونەدات، تیمەكانیشیان لەئامادەباشیدان و لەدروستبوونی هەر حاڵەتێكیش ئاگاداریان بكەنەوە.

لەئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بارانی بەخووڕ دەبارێت، لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر باریوە.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا هۆشدارى ده‌داته‌ هاووڵاتیان و شۆفێران له‌باره‌ى ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فر بارینه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ چیاى گۆیژه‌ و ئه‌زمڕى گرته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure