سزاكانى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌ عێراقييه‌كان كاريگه‌رى ده‌بێت

هەواڵ / عێراق :: 07/12/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

دوێنێ وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مريكا سزاى به‌سه‌ر چوار به‌رپرسى دیکەى عێراقيدا سه‌پاند، به‌پێى وته‌ى چاودێرانى سياسى و ستراتيژى، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رچى ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ حسابى بانكيیان له‌ ئه‌مريكا و ئه‌وروپا نه‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌يه‌ك له‌ شێوه‌كان كاريگه‌رى ئه‌و سزايانه‌ له‌سه‌ريان ده‌بێت.

واسق هاشمى، لێكۆڵه‌ر و چاودێرى سياسى له‌ لێدوانێكدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ى كانوونى يه‌كه‌مى 2019 به‌ دواڕۆژى راگه‌ياند: سێ كه‌س له‌و چوار كه‌سانه‌ى ئه‌مريكا حسابى بانكيیان له‌ ئه‌مريكا و ده‌ره‌وه‌ى عێراق نييه‌، ته‌نیا يه‌ك كه‌سيان هه‌يه‌تى، به‌ڵام ئه‌و سزايانه‌ كاريگه‌رى خۆيان هه‌يه‌ له‌سه‌ريان، چونكه‌ بانكه‌ عێراقييه‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌و سزايانه‌وه‌.

هاشمى روونيشيكرده‌وه‌: ئه‌و ليسته‌ تازه‌ نييه‌، پێشتر ليستێكى تريش هه‌بووه‌، پێش شه‌ش مانگ وه‌زيرى گه‌نجينه‌ى ئه‌مريكا هاته‌ عێراق، به‌ وه‌زيرى دارايى و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيرانيشى راگه‌ياندووه‌ كه‌ چه‌ند سزايه‌ك هه‌يه‌، ده‌كه‌وێته‌سه‌ر به‌رپرسه‌ عێراقييه‌كان، ئه‌و ليسته‌ى دوێنێش يه‌كه‌م نييه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ دياره‌كه‌يان بێت، بۆيه‌ سزا بۆ خه‌ڵكانى تريش له‌ به‌رپرسانى عێراق به‌ڕێوه‌يه‌ له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه‌.

ئاشكراشيكرد: ليستێكى ترى ئه‌مريكى هه‌يه‌ كه‌ له‌ ئاينده‌دا ئاشكرا ده‌كرێت، له‌وانه‌يه‌ به‌رپرسى ديارى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنيشى تيادا بێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure