كاره‌بای هه‌ولێر بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ده‌رده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 342‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ پێوه‌ری كاره‌بایان كێشه‌ی هه‌یه‌ و پاره‌ش قه‌رزارن، گه‌ر كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ریانه‌ لێیان خۆشده‌بن. 

حسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ بڕیارێكدا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ كێشه‌یان له‌ پێوه‌ری كاره‌بادا هه‌یه‌ و تاوه‌كو ئێستا نه‌هاتوون چاكی بكه‌نه‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و سزا و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی لێی خۆش ده‌بن. 

وتیشی: "ئامارمان له‌به‌ر ده‌ست نییه‌ چه‌ند ماڵ به‌ شێوه‌ی سه‌رپێچی كاره‌بایان راكێشاوه‌ و كێشه‌یان له‌ پێوه‌ری كاره‌بادا هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ركاتێك بزانین  كه‌ ماڵێك كێشه‌ی هه‌یه‌ و نایه‌ت چاكی بكاته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ تیمه‌كانمان ده‌چنه‌ ماڵه‌كه‌ و سزای داراییشی ده‌ده‌ن". 

روونیشیكرده‌وه‌: بڕیاره‌كه‌ تا رۆژی 1ی كانوونی دووه‌می 2019 به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر كه‌سێك بێت كێشه‌ی پێوه‌ری كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات قه‌رزه‌كانی سزا و كاره‌بای لێوه‌رناگیرێت. 

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure