ئەنجومەنێکی نوێ لەهەرێم دادەمەزرێندرێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 684‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

لەهەولێر بەئامادەبوونی ژمارەیەک پسپۆڕانی بواری راگەیاندن و بەرپرسانی حکومەت، سیمینارێک بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی لەهەرێمی کوردستان و تاووتوێکردنی دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتمانی میدیایی رێکخرا. 

سادق حەمە غەریب، مامۆستای راگەیاندن (ئەمڕۆ شەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی ئەو لێکەوتە خراپانەی بەشێک لە میدیاکان پێشکەشی دەکەن، بەپێویستمان زانی سیمینارێک بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی رێکبخەین و کەموکوڕییەکانی دەستنیشان بکەین.

وتیشی: "لەو پێناوەدا  پرۆژەیەکمان بەناوی پرۆژە  پێشنیاری ئەنجومەنی نیشتمانی میدیا ئامادەکردووە و بەنیازین ئاڕاستەی پەرلەمانی بکەین تاوەکو پەسەند بکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد: لەئێستادا هەرێمی کوردستان خاوەنی ژمارەیەکی زۆری سۆشیال میدیایە بە بینراو و بیستراوەوە  کە بەشێکی زۆریان بەهۆی پابەند نەبوونی ئەخلاقی راگەیاندن مەترسییان لەسەر شێواندنی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە دروستکردووە.

دامەزراندنی ئەنجومەنی میدیایی لەهەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە لە بەشێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان ئەنجومەنی لەو شێوەیە هەیە و چاودێرە بەسەر پەیامە میدیاییەکاندا بەجۆرێک ئازادی رادەربڕین تیایدا پارێزراوە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure