زانیاری لەبارەی مەترسی وشکەساڵی لەمساڵدا

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 5096‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،  عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كه‌شناسى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مساڵ به‌ تێكڕا 352 ملم باران له‌ هه‌رێم باریوه‌، به‌ڵام پارساڵ زیاتر له‌ هه‌زار ملم باران باریبوو، ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بارانى كه‌م باریوه‌، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كانى وشكه‌ساڵی تێپه‌ڕیوه‌".

ئه‌ژى چه‌تۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مساڵ تائێستا له‌ پارێزگاى هه‌ولێر 26.8 ملم باران باریوه‌، به‌ڵام پارساڵ له‌م كاتانه‌دا زیاتر له‌ 216 ملم باران باریبوو، هه‌روه‌ها له‌ پارێزگاى سلێمانى 129 ملم باران باریوه‌، كه‌ پارساڵ لەم کاتەدا 226 ملم باران باریبوو. له‌ پارێزگاى دهۆك ئه‌مساڵ 87 ملم باریوه‌، به‌ڵام پارساڵ 278 ملم باریبوو. له‌ پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌مساڵ 29 ملم باریوە، پارساڵ 165 ملم باران باریبوو، له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌مساڵ تائێستا ته‌نیا 81 ملم باران باریوه‌، به‌ڵام پارساڵ 174 ملم باران باریبوو.

وتیشى: "به‌راورد به‌ ساڵى پار باران زۆر كه‌م باریوه‌، چونكه‌ ساڵى پار بارانێكى زۆر باریبوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارانبارینى ئه‌مساڵ به‌ 12 ساڵى رابوردوو بكه‌ین ئه‌وا ئه‌مساڵ باران به‌ رێژه‌یه‌كى باش باریوه".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌و مه‌ترسییه‌ى جوتیاران له‌باره‌ى وشكه‌ساڵى هه‌یانبوو هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ به‌و به‌فر و بارانه‌ى كه‌ تائێستا باریوه‌ ده‌توانرێت بوترێت كه‌ هه‌رێمى كوردستان مه‌ترشى وشكه‌ساڵى تێپه‌ڕاندووه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە