جیهان بەکورتی: ژنێك به‌ هاوكارى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت

هەواڵ / جیهان :: 07/12/2019‌ :: 7998‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

 تایمز ئۆف ئیندیا - ژنێك به‌ هاوكارى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت

له‌ شارۆچكه‌ى تۆماكورو له‌ هندستان ژنێك به‌ناوى ئێچ ڤیدییاى ته‌مه‌ن 29 ساڵ، به‌ هاوكارى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى كه‌ ناوى جى ساتیش-ه‌و ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌، هاوسه‌ره‌ ته‌مه‌ن 45 ساڵانه‌كه‌ى به‌ناوى هانومێگۆدا ده‌كوژێت.

میدیاكانى هندیستان بڵاویانكرده‌وه‌: "ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ ماوه‌ى 13 ساڵه‌ هاوسه‌رگیرییان كردووه‌، كوڕێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵانیان هه‌یه‌، شه‌وى رووداوه‌كه‌ خۆشه‌ویستى هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ماڵیان بووه‌ له‌ كاتژمێر 11ى شه‌و كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و بینیویه‌تى بووه‌ به‌ ده‌مه‌قاڵێیان و  خۆشه‌ویستى هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌ یارمه‌تى هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌ چه‌قۆ كوشتوویانه‌".

 

ئه‌لحوره‌ – جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا "نۆتێلا" بایكۆت ده‌كات به‌هۆی توركیاوه‌
ماتیۆ سالڤینی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیای پێشوو چیتر نۆتێلا ناخوات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای فێرێرۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری نوتێلا بندقی توركی به‌كارده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كه‌ به‌لایه‌وه‌ باشتره‌ ئه‌و خواردنانه‌ به‌كاربهێنێت كه‌ بندقی ئیتاڵی تیادایه‌ بۆ یارمه‌تیدانی جوتیاره‌ ئیتاڵییه‌كان نه‌وه‌ك هاوكاری توركیا بكات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین هاووڵاتی سوریا بوونه‌ته‌ قوربانی.

ئێن پی ئاڕ - چالاكوانێكی دژی كوتان ده‌ستگیر ده‌كرێت پاش ئه‌وه‌ی 63 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دوورگه‌ی ساموا كه‌ وڵاتێكه‌ له‌ ئۆقیانۆسیا، چالاكێكی دیاری كه‌مپینی دژه‌ كوتانیان ده‌ستگیركرد به‌ ناوی ئێدوین تاماسیسی پاش ئه‌وه‌ی 63 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و كه‌مپینه‌وه‌ رێگه‌ دراوه‌ به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كوشنده‌ و تووشبوونی هه‌زاران و مردنی ده‌یان كه‌س له‌ دوورگه‌كه‌دا.

مێمۆ – توركیا ده‌ڵێت به‌ ته‌واوی رازی نییه‌ له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی ناتۆ بۆ به‌رگری له‌ وڵاتی پۆڵەندا
مه‌ولود چاویشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند: كه‌ توركیا له‌گه‌ڵ پلانه‌كه‌ی (ناتۆ)دا نییه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ وڵاتی پۆڵه‌ندا تاوه‌كو هاوپه‌یمانه‌كان هێزه‌ كوردییه‌كانی سوریا به‌ تیرۆرست له‌ قه‌ڵه‌م نه‌ده‌ن.

ده‌یلی بیست – ترامپ ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ی به‌كارهێناوه‌ كه‌ مه‌ترسیدار بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بكرێت
ئه‌و تۆماری په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ دۆناڵد ترامپ به‌ شێوه‌یه‌كی رۆتینی ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ی به‌كارهێناوه‌ كه‌ مه‌ترسیدار بووه‌ بۆ  سیخوڕیكردن، به‌ تایبه‌تی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رودی جوڵیانی پارێزگاری پێشووی نیویۆرك. 

بی بی سی – كۆمپانیای ئوبه‌ر: له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا 6000 سكاڵای ده‌ستدرێژی تۆماركراوه‌
كۆمپانیای ئوبه‌ری ئه‌مریكی بۆ گواستنه‌وه‌ رایگه‌یاند: كه‌ 6 هه‌زار سكاڵای ده‌ستدرێژی پێ گه‌یشتووه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی 2017 و 2018دا، ئوبه‌ر كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌یه‌ كه‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانیانه‌وه‌ ده‌توانن داوای شۆفێرێكی ئوبه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانگوازێته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رنشین سكاڵای تۆماركردووه‌ له‌سه‌ر شۆفێره‌كان.

و:كێوان و ئاهەنگ

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure