نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی 13 هه‌زار تمه‌ن تێده‌په‌ڕێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 07/12/2019‌ :: 903‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

دوای خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی ئێران به‌هۆی گرانكردنی نرخی به‌نزین، نرخی دۆلاری ئه‌مریكیش له‌و وڵاته‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.


به‌گوێره‌ی راپۆرتی سایته‌كانی راگه‌یاندنی نرخی دراو و دۆلار، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 5ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه‌، نرخی دۆلاری ئه‌مریكی له‌ بازاڕی ئازادی ئێراندا بۆ زیادتر له‌ سیانزده‌ هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه‌. 

داڕمانی دووباره‌ی تمه‌ن و به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا نزیك به‌ یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر، نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی له‌ بازاڕه‌كانی ئێراندا یازده‌ هه‌زار و 130 تمه‌ن بوو.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌ڵاوسان له‌ مانگی رابوردوو له‌و وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 41%.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure