سه‌رۆكى حكومه‌ت وتارێك دەربارەی 100 رۆژی كاركردنى كابینه‌كه‌ى بڵاودەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 3110‌ جار بینراوە
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى ئەنجومەنی وەزیران

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و 7ی کانوونی یەکەمی 2019 سه‌رۆكى ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمى كوردستان له‌ وتارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا كارەكانی كابینەی نۆیەم بۆ رای گشتی بڵاوبكاته‌وه‌.


بڕیاره‌ كاتژمێر 8ى شه‌وى (شەممە 7ى كانونى یەكەمی 2019) مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى ئەنجومەنی وەزیران له‌ راپۆرتێكدا چالاكی و هەنگاوەكانی چاكسازی 100 رۆژی دەستپێكی كابینەی نۆیەم بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان سه‌رۆكى حكومه‌ت ناوه‌ڕۆكى راپۆرتەكەى لە وتارێكی ڤیدیۆیی به‌ داتا و زانیارى ورده‌كارى كاره‌كانى حكومه‌ت و رێوشوێنه‌ یاساییه‌كانى هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌خاته‌ڕوو.

له‌ 10ى ته‌مموزى 2019، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان متمانەی لە پەرلەمان وەرگرت، یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیش بە سەرۆكایەتی  مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە بەرواری 15ی تەمموز به‌ڕێوه‌چوو. 

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure