مەسرور بارزانی و جەیمس جێفری کۆبونەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 256‌ جار بینراوە
مەسرور بارزانی و جەیمس جێفری

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، هانا چۆمانى

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و نێرده‌ى ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ و تاوتوێى بارودۆخى ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵمه‌ته‌كانى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى داعش كرا.

به‌یانى (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش گەیشتە هەولێر كۆبونه‌وه‌یه‌كى لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌نجامدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ دواڕۆى راگه‌یاند: بڕیاره‌ جێفری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێم و وەزیری پێشمەرگە و ناوخۆ كۆببێته‌وه‌ و تاوتوێى جموجۆڵه‌كانى داعش له‌ عێراق و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان بكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و راپۆرتى هه‌رێم له‌باره‌ى جموجۆڵه‌كان به‌ نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ده‌ن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابوردووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانییه‌تى دژ به‌ داعش، هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌ مه‌ترسییه‌كانى جموجۆڵى داعش له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كردبوو.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure