هێرش کرایەسەر شوێنى مانه‌وه‌ى موقتەدا سەدر لە نەجەف

هەواڵ / عێراق :: 07/12/2019‌ :: 3064‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

کەمێک پێش ئێستا لە شاری نەجەف بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایەسەر شوێنى مانه‌وه‌ى موقتەدا سەدر.


ساڵح محه‌مه‌د عێراقى، نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) ئاشكرایكرد: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته‌ مزگه‌وتى حه‌نانه‌، كه‌ خانه‌واده‌ى سه‌درییه‌كانى تیادا نیشته‌جێى ده‌بن.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، كه‌ هه‌ژمار و ئه‌كاونته‌كانى ساڵح محه‌مه‌د عێراقى، كه‌به‌ نزیك و زمانحاڵى موقته‌دا سه‌در داده‌نرێت، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: دواى ئه‌وه‌ى به‌ به‌رژه‌وه‌ندییمان زانى كه‌ بڵاویبكه‌ینه‌وه‌، ده‌ڵێم، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر حه‌نانه‌ (الحانه‌).

ده‌شڵێت: ئه‌و هێرشه‌ وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌و فه‌رمانانه‌ى ده‌ركراوه‌ بۆ كڵاوشینه‌كان بۆ پاراستنى شۆڕشگێره‌كان له‌ شه‌وى رابردوو.

حه‌نانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مزگه‌وته‌كانى شارى نه‌جه‌ف، زیاره‌تكاران و په‌یڕه‌وكارانى شیعه‌ سه‌ردانى ده‌كه‌ن، یه‌كێكه‌ له‌و سێ شوێنه‌ى كه‌ ئیمامى جه‌عفه‌رى سادق نوێژى تیاداكردووه‌، به‌شوێنى سه‌رى ئیمامى حوسه‌ین داده‌نرێت، گۆڕى ژماره‌یه‌ك له‌ ئالوبه‌یتى تیایه‌، له‌وانه‌ كومه‌یلى كوڕى زیادى نه‌خعى، هه‌روه‌ها ماڵى شه‌هید محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق سه‌در، باوكى موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتى سه‌در، ساڵى 1999 محه‌مه‌د سادق سه‌در خۆى دوو كوڕى له‌ هه‌مان ناوچه‌ تیرۆركرا، له‌ئێستاشدا شوێنى مانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در-ه‌.

ساڵح محه‌مه‌د عێراقى نوسیویشیه‌تى: "گه‌ل و سه‌ركرده‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ موقته‌دا سه‌در كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته‌ شارى قوم له‌ ئێران.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure