ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان رابه‌رانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور ده‌گاته‌ لوتكه‌

هەواڵ / جیهان :: 07/12/2019‌ :: 385‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

كۆریای باكوور تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كه‌ بالستیه‌ كورت مه‌وداكانی ده‌ستپێكردووته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی به‌ لوتكه‌ گه‌یشتنی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی كۆریای باكوور و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.


به‌شی فارسی بی بی سی له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كیم جون ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نیوی رابوردوودا چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتنی مێژوویی و به‌ سوودیان ئه‌نجامداوه‌.

به‌ڵام ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كییانه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی كۆریای باكوور، جارێكی دیكه‌ شه‌ڕه‌ جوێن و ده‌مه‌قاڵێی نێوانیانی به‌رزكردوه‌ته‌وه‌.

ترامپ ده‌ڵێت: من پیاوه‌ موشه‌كییه‌كه‌م خۆشده‌وێت و بڕوام پێی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و مانایا نییه‌، ئه‌و رێككه‌وتنه‌كانی نێوانمان له‌بیربباته‌وه‌ و پێشێلیان بكات.

ئه‌وه‌شى وت: ئێمه‌ له‌ئێستادا به‌هێزترین سوپامان هه‌یه‌ و ئاره‌زوو ده‌كه‌م ناچارنه‌بین به‌كاریبێنین هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر ناچارببین به‌كاریده‌هێنین. 

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور ده‌ڵێت: دژایه‌تیكردنی سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانمان ده‌ریده‌خات، بیركۆڵییه‌كه‌ی پیره‌ پیاوێكی بێركۆڵ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure