هه‌رێم نوێترین ئامار له‌باره‌ى ئاوارە و پەنابەران ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 191‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رێمى كوردستان لە ئێستادا زیاتر لە یه‌ك ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لەخۆدەگرێت كە ملیۆنێك و 42 هه‌زار و 462 ئاوارەن و 252 هه‌زار و 386یشیان په‌نابه‌رن.


ناوه‌ندى هاوبه‌شى قه‌یرانه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له‌ نوێترین راپۆرتیدا كه‌ بۆ مانگى تشرینى دووه‌م ئاماده‌كراوه‌، ورده‌كارى ژماره‌ى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان و خه‌رجییه‌كانیان له‌ هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌.

پەنابەرانی سوریا:
1- (114 خێزان، 538.15  تاکە کەس) پەنابەری سوری هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. زۆربەی ئەوانەی کە هاتوون بەشێوەیەکی ناڕەسمی لە رێگەی هەردوو گوندی سحێلە و ئەلوەلید لەسەر سنوور لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری خۆرئاوای سوریا – رۆژئاڤا گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌رێم.

2- (35 خێزان، 168 تاکە کەس) پەنابەری سوری گەڕاونەتەوە بۆ سوریا.

 

3- ئەو پەنابەرانەی سوریا کە تازە هاتوون و تۆمارکراون، 49%یان خێزانن، 51%یان رەگەزی نێرن و 51%یان منداڵن.

4- بەدەر لە کۆی گشتی ژمارەی ئەو ئاوارە سوریانەی کە هاتوون زیاتر لە 12.395 پەنابەر لە کەمپی بەردەڕەش نیشتەجێکراون، زیاتر لە 2.033 پەنابەری نوێ لە کەمپی گەویلان نیشتەجێکراون، 182 پەنابەری نوێ لە کەمپی دۆمیز نیشتەجێکراون و هەروەها نزیکەی 2000 پەنابەر چوونەتە نێو شارەکان.

5- ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە ڕۆژانە دێنە هەرێمی کوردستان روو لە کەمبوونەوەیە بەڕێژەی 150-200 تاکە کەس لە رۆژێکدا.

6- ئەو پەنابەرە سوریانەی کە تازە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سەر سنوورەکان لەناوخۆی سوریا رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و تووندی ئەمنی دەبنەوە و رێگری لە چوونەدەرەوەیان دەکرێت، هەروەها ئاماژە بەوەش دەکەن کە لە ناوخۆی سوریا بۆ هەر کەسێک بڕی 250 دۆلاریان داوە بە قاچاخچییەکان تاوەکو یارمەتییان بدەن بگەنە سنوورەکان.

ئاوارەکانی عێڕاق:
7-  (301 خێزان، 339 تاکە کەس) ئاوارەی عێراقی گەڕاونەتەوە بۆ کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان.

8- (476 خێزان، 541  تاکە کەس) ئاوارەی عێراقی کوردستانیان جێهێشتووە بەشێکیان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان یاخود کۆچیان کردووە بۆ وڵاتێکی تر.

بۆ زانیاری زیاتر سەیری ئەم دوو وێنەیەی خوارەوە بكە: 

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure