به‌ ژماره‌

هەواڵ / جیهان :: 07/12/2019‌ :: 61‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

37 -
 پیاوێكی بەریتانی به‌ ناوی جۆزیف ماكان به‌ گه‌وره‌ترین تاوانباری بەریتانیا دانراوه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ دادگا بۆ 37 كه‌یسی رفاندن و ده‌ستدرێژیكردن سزا درا.

120 هه‌زار - له‌ شاری مایامی له‌ ئه‌مریكا كارێكی هونه‌ری به‌ 120 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام كاره‌ هونه‌رییه‌كه‌ ته‌نیا مۆزێكه‌ به‌ تێپ نوسێنراوه‌ به‌ دیوارێكه‌وه‌ و ناوی ئه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌ "كۆمیدیان"ه‌ و له‌لایه‌ن ماوریزۆ كاتالان دروستكراوه‌.

1.7 ملیۆن - شۆفێرێكی ته‌كسی ئوردنی له‌ ناو ته‌كسییه‌كه‌یدا جانتایه‌كی به‌ جێماو ده‌دۆزێته‌وه‌ و ده‌بینێت له‌ ناویدا 1.7 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ چه‌ندین كیلۆ زێڕی تیادایه‌، راسته‌وخۆ شۆفێره‌كه‌ ده‌چێت بۆ بنكه‌ی پۆلیس و جانتاكه‌یان راده‌ست ده‌كات.

26 -
 كوڕێكی عومانی 26 ساڵ به‌ ناوی محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵا له‌ له‌نده‌ن له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌ته‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كوژرێت كه‌ ده‌یانویست كاتژمێره‌ گرانبه‌هاكه‌ی بدزن.

4 -
 پۆلیسی هندستان تۆڵه‌ی  له‌و 4 پیاوه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستدرێژییان كردبووه‌ سه‌ر كچێك و دواتر سوتاندبوویان، ئه‌ویش به‌ كوشتنیان له‌ ماوه‌ی پێكدادانێك له‌گه‌ڵیاندا.

و:كێوان

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure