کەرکوک: داعش هێرشێكى ئه‌نجامدا و قوربانى هه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 2473‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لە باشوری کەرکوک چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر چەکدارانی حەشدی حەویجە و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی حەویجە (ئەمڕۆ شەممە 7ی کانونی یەکەمى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش بەقۆستنەوەی کەشوهەواى ناوچه‌كه‌ هێرشیانکردوەتەسەر چەکدارانی لیوای 56ی حەشدی حەویجە لەناوچەی دەنادیشی قەزاکە.

وتیشی: "روبەڕوبونەوە لەنێوانیان رویداوە و بەهۆیەوە دوو چەکداری حەشد کوژراون".

سەرچاوەکەی پۆلیس ناسنامەی کوژراوەکانیشی خستەڕوو و وتی: "هەردوو کوژراوەکە خەڵکی حەویجەن بەناوەکانی (نەبهان ساڵح جبوری و محەمەد تائی)".

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure