کەشناسی ھەرێم واده‌ى كۆتایى هاتنى شه‌پۆلى به‌فر و باران ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 20434‌ جار بینراوە
به‌فربارینى دوێنێ هه‌ینى له‌ چیاى گاره‌ فۆتۆ: دواڕۆژ

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

بەرپرسێکی کەشناسی ھەرێم رایدەگەیەنێت: ئه‌و شه‌پۆلى باران و به‌فره‌ى رووى له‌ شاره‌كانى هه‌رێم كردووه‌ به‌هۆى كاریگه‌رى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاسته‌وه‌یه‌ و واده‌ى كۆتایى هاتنیشى ئاشكراده‌كات.


بژار ئەکرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە كاریگه‌رى كردوه‌ته‌سه‌ر ھەرێمی کوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ بارانبارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان و بەفر لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان باریووه‌.

وتیشى: کاریگەریی ئەم شەپۆلە تاوەکو ئێوارەی ئه‌مڕۆ لەسەر ھەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش ٥ بۆ ٦ پلەی سیلیزی دادەبەزێت و لە ھەندێک ناوچەش دەچێتە ژێر پلەی سفرەوە.

به‌پێى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى به‌فربارین هه‌ریه‌ك له‌ چیاى سه‌كران و چیاى حه‌سه‌ن به‌گ و چیاى هه‌ڵگورت و حاجى ئۆمەران و بەردەبووک-ى گرتووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها لە پارێزگای دهۆکیش بەفر لە (ناوچەى بەروارى و چیاى مەتین و چیاى گارە و کانى ماسى) باریوە.

به‌پێى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ نزمترین پله‌ى گه‌رمى تۆماركراوى ئه‌مڕۆى شار و ناوچه‌كان به‌مجۆره‌یه‌:

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure