مووچەی چەند وەزارەتێك دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 6138‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی چەند وه‌زاره‌تێكى دیكه‌ ئاشکرادەکات.


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە دواڕۆژی راگەیاند: رۆژی دووشەممە 9ى كانونى یه‌كه‌م مووچەی هێزەکانی 70 و 80ى پێشمه‌رگه‌ دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: رۆژی سێشەممە 10ی کانوونی یەکەم مووچەی وەزارەتی په‌روه‌رده‌ دابەشدەکرێت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد: هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی دابەشدەکرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی بە رەسمی رایگەیاند: سبه‌ى یەکشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

دوێنێ عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: " دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی عێراق کاریگەری نابێت لەسەر گەیشتنی پارەی مووچە و پارەکە لەکاتی خۆیدا دەگات".

ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق لە دوای 16ی مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش رەوانە دەکرێت.

ب: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure