ئه‌مریكا: سزاكانى سه‌ر حه‌شد په‌یامه‌ بۆ عێراق و ئێران

هەواڵ / عێراق :: 07/12/2019‌ :: 163‌ جار بینراوە
دیڤید شنكر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و سزایانى ئه‌مریكا به‌سه‌ر چوار به‌رپرسى عێراقیدا سه‌پاندونى په‌یامێكه‌ بۆ هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و ئێران.


دیڤید شنكر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: ئه‌و سزایانه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا به‌سه‌ر چوار به‌رپرسى عێراقى تۆمه‌تبار به‌ كوشتنى خۆپیشانده‌ران و گه‌نده‌ڵیدا سه‌پاندویه‌تى، په‌یامێكه‌ بۆ هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و ئێرانیش.

شنكر پشتیوانى وڵاته‌كه‌شى بۆ خۆپیشانده‌رانى عێراقى دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ داخوازى چاكسازى و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌.

یاریده‌ده‌ره‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌دوریشى نه‌زانى به‌رپرسانى دیكه‌ بخرێنه‌ لیستى سزاكانى ئه‌مریكاوه‌ و وتى: "به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیسته‌كه‌دا ده‌كه‌ین".

ره‌تیشیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروبارى عێراق و لوبنان و دیاریكردنى سه‌رۆك وه‌زیراندا بكات.

راشیگه‌یاند: قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به‌ سوپاى پاسداران "تۆمارێكى هه‌یه‌ له‌ پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق. ئه‌و ئێستا له‌ به‌غدایه‌ بۆ دیاریكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو، ئه‌مه‌ش كارێكى قبوڵنه‌كراوه‌".

دوێنێ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای به‌سه‌ر هەریەک لە قەیس غەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق و لەیس غەزعەلی بەرپرس لە عەسایبی ئەهلی حەق و هەریەک لە حوسێن فالح، بەرپرسی دەزگای ئاسایشی حەشدی شەعبی و خەمیس خەنجەر-دا راگه‌یاند.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هۆکاری سزاکەی گەڕاندوەتەوە بۆ گەندەڵی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure